مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد لە رێگەی فراکسیۆنەکەیان لە بەغدا پرۆژەیەکیان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە.
مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “دابینکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەریم بۆ ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابین بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناکرێت بەنزین لە پارێزگای کەرکوک لیتری بە (450) دینار بێت بەڵام لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین لیتری زیاتر لە هەزار و هەزار و 200 دینار بێت و بە نرخی بازرگانی سووتەمەنی بە هاوڵاتییان بدرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “چەند رۆژی داهاتوو، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە و فراکسیۆنەکەیان لە بەغدا بەجددی کار لەسەر ئەم دۆسییە یە دەکات، دەبێت ئەم ستەمە کۆتایی بێت”.
ب ح