مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەو هێرشە چەکدارییەی كه ئێوارە خوانێکی له كۆشكی سپی به ئامانجگرت پەیوەندیی بە جەنگی دژبە ئێرانەوە نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “خودی خۆی ئامانجی هێرشە چەکدارییەکە بووە بەڵام رێگری لێناکات لە جەنگی دژبە ئێران و بەدەستهێنانی سەرکەوتن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشبەرێک بە چەند چەکێکەوە و جلێكی دژە گوللەی لەبەردابووە و لە کاتی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا هەڵیکوتاوەتەسەر خاڵێکی ئەمنیی و ئەفسەرێک بریندار بووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بە کاتی ئەمەریکا لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هۆتێل واشنتۆن هیڵتنی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەوڵێکی کوشتن رزگاریان بوو، دواتر تەقەکەرەکە دەستگیرکرا کە پیشەی مامۆستا بووە.
ب ح