تەڤگەری ئازادیی نیگەرانە لە بەکارهێنانی چەمکی تیرۆر

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە یاسای چوارچێوە و بەکارهێنانی دەستەواژەی تیرۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پێویستە عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازاد ببێت، تاوەکو ئۆجەلان دەستبەکارنەبێت و خۆی پڕۆسەکە بەڕێوەنەبات، ئەو بڕیارانەی دراون و پێویستیی ئەو یاسایەی دەردەکرێت، جێبەجێ ناکرێت.

بەڕێوەبەریی تەڤگەر رایگه‌یاند “گفتوگۆکان لەسەر ئەو یاسا بنەڕەتییەی کە پەیوەندی بە داهاتوی گەلانی تورکیاوە هەیە، بەشێوەی جیاواز بەردەوامە و لەناو رای گشتیشدا بڵاودەبێتەوە، کاتێک دەڕواننە ئەو گفتوگۆیانەی لە سەرچاوەکانەوە بڵاودەبنەوە، لە مژاری مامەڵەی جددیدا لەسەر ئەم یاسایە، دەکەونە نیگەرانییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوشێوەی هەموو جیهان، ئاشتی بەر لە هەر شتێک لە زمانەوە دەستپێدەکات، بەکارهێنانی چەمکەکانی ‘تیرۆر، رێکخستی تیرۆر، بۆ رێکخستنێک کە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێناوە و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا هێناوە لە سەرەتاوە، ئەم پرۆسە پەیوەندیدارە بە داهاتووی گەلانەوە، دەخاتە کێشەوە، هەر لە سەرەتاوە هەستیارییەکان لەبەرچاو ناگیرێن، بە کورتی بۆ ئەوەی پرۆسەکە بچێتە پێشەوە، زۆر گرنگە زمان، پێناسە و ناوەڕۆک بە گوێرەی ئامانجەکەی بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیداری 20ی تەمموزدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو یاسایەی دەردەکرێت پێویستە رووکەشی و بەرتەسک نەبێت، نابێت بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە داهاتو نەکات و بە گوێرەی هەستیارییەکانی هەردولا ئامادە بکرێت، لەبەرئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانی سەدساڵەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورک ببێتە هەنگاوێکی گرنگ، هەربۆیە گرنگە یاساکە تایبەتمەندیی ئەوەی هەبێت کە ئاشتی بکاتە ئامانج”.

باسی لەوەشکرد “کاتێک بابەتەکە چارەسەرکردنی شەڕ بێت، ئەو هەنگاوانەی لایەنەکان دەینێن دەبێت ماقول و جێبەجێکراو بن، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و تەڤگەرەکەمان لەم پرسەدا ئاگادارن، ئەگەر پڕۆسەکە بۆ سەرقاڵکردن نەبێت بەڵکو بۆ چارەسەریی بێت، کەواتە دەبێت نزیکایەتیش بەم جۆرە بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان