مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى باڵانسى هێز له هه‌رێمى كوردستان دواى چه‌ند ده‌یه‌یێك، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه رێككه‌وتنێكى گرنگ له‌نێوان دوو هێزى كوردستان واژۆ ده‌كرێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و راستكردنه‌وه‌ى باڵانسى هێز له هه‌رێم رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان ئه‌نجامداوه و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له شارى جوان له سلێمانى واژۆ ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه كراوه، كورسییه‌كانى هه‌ردوو حزب ده‌بنه 39 كورسى، ئه‌گه‌رچى پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه وتى بووینه‌ته 41 كورسى له به‌رانبه‌ر پارتى.
كاروان عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌رێمى كوردستان بۆ گۆڕانكاریی پێویستى به‌وه هه‌یه كه هێزى تر بچنه پێشه‌وه و ئه‌وه‌ى له رابردوو هه‌یه گۆڕانكاریی به‌سه‌ربێت”.
وتیشى “یه‌كێتیی و نه‌وه‌ى نوێ ده‌توانن به‌رانبه‌ر به پارتى بووه‌ستنه‌وه و ئه‌و باڵانسى هێزه‌ى هه‌یه پێچه‌وانه‌ى بكه‌نه‌وه و چیتر رێگه نه‌ده‌ن درێژه به‌و گه‌مه سیاسیی و حوكمڕانییه بكرێت كه چه‌ندین ساڵه هێزێك ده‌یكات”.
رۆژى رابردوو، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه رایگه‌یاند “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه باڵانسى هێز له كوردستان ده‌گۆڕێت و رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی واژۆ ده‌كه‌ین”.
ع