مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد سەرۆک مام جەلال لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەنەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عیراق تەرخان کرد”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزیی بکەنە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیریی لە عیراق”.
ب ح