دوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

بۆ بابەتی پرسی مووچە ئەمڕۆ دوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم دەچنە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی دوو لەگەڵ تەرازوی پێداچوونەوەیان پێیە.

بەپێی زانیارییەکان، بۆ ناردنی مووچە بەغدا دوو مەرجی هەیە، ئەوانیش تەرازووی پێداچوونەوە و ناردنی 120 ملیار دینارەکە لەگەڵ نووسراوی فەرمی وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ دارایی عیراق بنێرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا رایگەیاندووە، هیچ کێشەیەک لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و تەنها پێویستە حکومەتی هەرێم مەرجەکان جێبەجێ بکات و بەغدا پارەکە دەنێرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان