مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20) کم/ لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماوش نزیکدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند (5 – 15) کم/ لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما بەگشتیی بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
ب ح