مەودا میدیا-
ئەمڕۆ کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆیت توو پۆینت) لەسەر رێگای کەلار ـ دەربەندیخان دەکەوێتەکار و بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیانیش داوای پابەندبوونی شۆفێران دەکات.
عەمید شۆڕش عەلی رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند “کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان (کەلار- دەربەندیخان) و (دەربەندیخان-کەلار) ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەکەونەکار”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیستمی خاڵ بۆ خاڵ رۆڵێکی گەورەی لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی و پاراستنی گیانیان، پابەندبن بەو خێراییەی لەسەر رێگاکان دیاریکراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی ئامارەکان، لەنێوان کەلار – کفری لە ساڵانی رابردوو بەراورد بە دوای جێگیرکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ، ئاماری رووداوەکان سفر بوونەتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە جێگیرکردنی کامێراکان بە پلەی یەکەم لەپێناو گیانی هاونیشتمانیاندایە”.
ب ح