مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند “رەنگە واشنتۆن لە بەئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئێران‌دا زیادەڕەویی کردبێت، هه‌ر بۆیه لە ئێستادا دیاریکردنی لایەنی دانووستانکار لەناو ئێران‌دا کارێکی سەختە”.
وتیشى “پێدەچێت ئەمەریکا هێندە سەرکردەکانی ئێرانی کردبێتە ئامانج، ئێستا نەزانێت لەگەڵ کێدا دانووستان دەکات، بۆیە دەبوو لە قۆناغەکانی سەرەتادا گرژییەکان رابگیرێن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەبوایە بهێڵم سەرکردەکان بمێنن، چونکە ئێستا بەڕاستی نازانم لەگەڵ کێدا دانووستان دەکەین، داواکاریی سەرەکییشیان لە کاتی دانووستانەکاندا ئەوەیە تکایە، رێگەمان پێدەدەن لە ژیاندا بمێنین”.
له ئێران ئێستا مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاره‌زووى دانووستان ده‌كه‌ن.
ع