مەودا میدیا-
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران تەواو کراون و لە ئێستادا لیژنەکانیان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران لە ئەرکدان.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند “ئامادەکاریی تەواو لەسەر ئاستی حکومەت و کەرتی تایبەت کراوە و چەندین لیژنە بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی جیاوازەوە پێکهێنراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیژنەکانیان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران لە ئەرکدا دەبن و لە بازگەکاندا ئامادەییان دەبێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەوڵدەدەن ئاسانکاریی تەواو بۆ هاتنەناوەوەی گەشتیاران بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێڵێکی گەرم بۆ گەشتیاران لە ناوچە گەشتیارییەکاندا دابینکراوە و لیژنەکان سەردانی سەنتەری شار و ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە بکەن”.
ب ح