مه‌ودا میدیا-
عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند “ئاگربه‌ستى حه‌وت رۆژه، ئه‌م پلانە دەتوانێت بارودۆخی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی ئەمه‌ریکا ئەم پێشنیازە رەتدەکاتەوە”.
وتیشى “پێشنیاری حەوت رۆژەی ئێران تەواو روونە، ئێمە ئامادەین بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بە مەرجێک ئەمه‌ریکا رێوشوێنی تایبەت بگرێتەبەر”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێش هەموو شتێک دەمانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت، هەروەها دەمانەوێت پارە و سەروەت و سامانی بلككراوى نایاسایی ئێران ئازاد بکرێت و دەمانەوێت بتوانین نەوتەکەمان بفرۆشین”.
باسى له‌وه‌شكرد “رەفتاری ئەمه‌ریکا لە دوو ساڵی رابردوودا وایکردووە متمانە بە دیپلۆماسی قورس بێت”.
ع