مهودا میدیا-
تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر کوژرانی خامنەیی و بە خاک نەسپاردنی تا ئەم ساتە تەواوی ئێرانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. پرسیارەكهش ئهوهیه، چۆن دەکرێت دەسەڵاتێک کە هەمیشە هەوڵی نیشاندانی هێزی خۆی دەدات، ئێستا لە ئاست ناشتنی کەسی یەکەمی وڵاتەکەیدا دەستەوستان بێت.
راپۆرتە هەواڵگرییەکان و میدیا جیهانییەکان چەندین سیناریۆ و هۆکاریان باس کردوە، هەندێکیان پێی وایە دواخستنی بەخاکسپاردنی خامنەیی بەهۆی دۆخی هەستیاری وڵاتەکەوەیە و هەندێکی دیکەش دەڵێن لە پشتی پەردەکانەوە ئامانجی دیکە هەیە.
بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان و بهتایبهتیش پێگهى ئهلمۆنیتهر، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی بەخاکسپاردنی خامنەیی پەیوەندیی بە دۆخی وڵاتەکەوەیە، بەو پێیەی بەرپرسانی سوپای پاسداران دەیانەوێت رێوڕەسمێکی گەورە و مێژوویی بۆ ئەنجامبدەن، بەڵام زانیاریی دەست ئێرانییەکان کەوتووە کە ئیسرائیل تەنانەت دەست لەوەش ناپارێزێت و مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی دەکاتە ئامانج، هەر بۆیە دەیانەوێت جەنگەکە کۆتایی بێت ئەوکات پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، هۆکارێکی گرنگی دواکەوتنەکە پرسی گواستنەوەی تەرمەکەی خامنەییە، بەو پێیەی بە گوێرەی نەریتەکان و خودی وەسیتنامەکەی خامنەییش، دەبێت تەرمەکە سەرەتا بچێتە شاری قووم و دواتریش مەشهەد، دواتریش تەرمەکە بە رێپێوانێکی ملیۆنی بهێنرێتەوە تاران و لەوێ نوێژی لەسەر بکرێت، ئەمەش لەم دۆخەی ئێستای ئێران دا کارێکی زەحمەتە و ناتوانرێت ئەنجامبدرێت.
ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆچونی جیاوازییان هەیە و ئەوان دەڵێن “هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مەراسیمەکە بۆ دۆخی هەستیاری وڵاتەکە دەگەرێتەوە، بەو پێیەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵانی رابردوو هێشتا وەک برینێکی کراوە ماونەتەوە. دەزگا ئەمنییەکان ترسیان هەیە مەراسمی بەخاکسپاردنی خامنەیی ببێتە دەرفەتێک بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان یان پشێوی”.
بەگوێرەی قسەی دوو بەرپرسی باڵا لە ئێران، گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم بەخاکسپاردنی خامنەیی شوێنی مەزارەکەیەتی بەو پێیەی بڕیارە مەزارەکەی لە تەنیشت ئیمام “خومەینی” بێت، ئامادەکردنی شوێنێکی وەهاش کە بتوانێت لە داهاتوودا ملیۆنان سەردانکەر لەخۆ بگرێت، پێویستی بە ئامادەکاری ورد هەیە، چونکە بەرپرسانی سوپای پاسداران دەیانەوێت مەزارێکی شایستە و گونجاو بۆ خامنەیی دروستبکەن و لە داهاتوودا ببێتە ناوەندێکی مەزهەبی لە ناوچەکە.
ئەم دواکەوتنە لە ڕوانگەی چاودێرانەوە تەنها پرسێکی ئایینی سادە نییە، بەڵکو ستراتیژێکی قووڵە کە تاران پەیڕەوی دەکات، بەو پێیەی خامنەیی کوڕ دەیەوێت بەخاکسپاردنەکەی باوکی بکاتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکانی وڵاتەکە وا نیشانی بدەن کە تەنانەت نەیارەکانیشیان لەم ساتەدا لە پشت ویلایەتی فەقێ”ن، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێبەری نوێ بتوانێت لە کەشێکی ئارامتردا و بە بێدەنگی دەستبەکاربێت.
جگە لەمانە کێشەیەکی دیکە کە بەرۆکی سوپای پاسدارانی گرتووە، پرسی ئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسە باڵا و فەرماندە سەربازییەکانی سوپایە لە یەک کات و یەک شوێندا. کۆبوونەوەی ئەم هەموو دەسەڵاتدارە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەدا، ترسێکی زۆری دروستکردووە کە بۆشاییەکی ئەمنی گەورە لە جومگەکانی دەسەڵات دا دروست ببێت. ئەمەش مەترسی هەیە کە هەندێک لایەنی نەیار یان گرووپە چەکدارەکان سوود لەو کاتە وەربگرن بۆ ئەنجامدانی هێرش یان کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچە و دامەزراوەی هەستیار لە ئێران.
ع