عەباس عێراقچی لە بەغدایە

مەودا میدیا-

بەیانی ، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و چەند پرسێکی ئەمنیی تاوتوێ بکات.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە “عەباس عێراقچی، سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی رێورەسمی هێنانی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری کوژراوی ئێران دەکات کە بڕیارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بهێنرێتە هەردوو شاری نەجەف و كەربەلا”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “عێراقچی بەنیازە چەند پرسێكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێ بكات، بە تایبەت قەرزی كەڵەكبووی غازی ئێران لەسەر عیراق، كە بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنە سەرەتاییەی لە نێوان تاران و واشنتۆن سزایان لەسەر هەڵبگیرێت”.

ئەوەشیان خستەڕوو “عێراقچی وردەكاریی كۆبوونەوەكانی شاندی دانووستانكاریی ئێران و ئەمەریكا بە نێوەندگیریی قەتەرو پاكستان و كە لە هەفتەی رابردوودا لە سویسرا بەڕێوەچوو، بۆ بەرپرسانی عیراقی ئاشکرا دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان