محەمەد حاجی مەحمود: ماددەی 140 تەڵەیەکی دەستوورییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ماددەی 140 خزمەت بە دۆزی کورد ناکات، پێویستە کورد راستەوخۆ داوای سنوورە مێژوویی و جوگرافییەکانی خۆی لە عیراقدا بکاتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “ماددەی 140 تەڵەیەکی دەستوورییە و دەبێت کورد داوای سنوورەکانی حەمرین بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێکهاتەی دەسەڵات لە بەغدا سیستمی زۆرینە و کەمینە پەیڕەو دەکات، کورد لە پەرلەماندا بووەتە پاشکۆیەکی بێ گاریگەر ، لە بەرانبەر 329 کورسی، 61 کورسی کورد ناتوانێت هیچ بڕیارێکی چارەنووسساز بدات”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی گۆڕانی دیموگرافیا و تەعریبکردنەوە ماددەی 140 لە خزمەتی کوردستاندا نییە بە تایبەت لە زۆربەی ناوچە دابڕێدراوەکان 100٪ی دانیشتووان بووە بە عەرەب”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان