مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی رۆیته‌رزه ئه‌مه‌ریكى له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران و عیراق و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو له باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى گه‌رووى هورمز دانوستان.
به‌پێى ئاژانسه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر سه‌ردانی مه‌سقه‌تی كردووه، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سوڵتاننشینی عومان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی دانوستانێك له‌نێوان ئێران و عیراق و وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزو كاركردنی گه‌رووه‌كه له ئاینده‌دا.
🔹ئه‌م دانوستانانه جیاوازن له دانوستانی ئاشتی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و رێكاره‌كان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان له گه‌رووی هورمز.
پێشبینی ده‌كرێت وڵاتانی كه‌نداو فشار بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمزدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ره‌نگه ئێران داوای سه‌پاندنی باجی ژینگه‌یی و كه‌شتییه‌وانی و ئه‌منی بكات له گه‌رووه‌كه‌دا.
ع