مهودا میدیا-
عەدنان جابری، سەركردە لە هاوپەیمانی ئەساس رایگهیاند “کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی نەبوونی زۆرینە بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێکی سەرۆک وەزیران دواخراوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان لەناو چوارچێوەکەدا بەردەوامن”.
باسى لهوهشكرد “نورى مالیکی، هێشتا کاندیدبوونی خۆى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران نهكشاندووهتهوه، بڕیاری کشانەوەی کاندیدکردنی مالیکی و خستنەڕووی جێگرەوە لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “باسم بەدری وەک کاندیدی چارەسەر لە دەرەوەی چوارچێوەکەوە پێشنیازکراوەو مالیکی کاندیدی نەکردووە”.
وتیشى “هاوپەیمانییەکەیان پاڵپشتی بەدری دەکات ئەگەر مالیکی بەئارەزووی خۆی کاندیدەکەی بکشێتەوە، پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، بەو پێیەی مالیکی مۆبایلەکەی کوژاندووەتەوەو وەڵامی پەیوەندییەکان ناداتەوە”.
ع