مەودا میدیا-
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد بەپێی رێککەوتنێک لەنێوان سەرۆکی سوریا و شازادەی جێنشینی سعودیە هەزاران سەربازی سوری لە خاکی سعودیە و یەمەن جێگیر دەکرێن..
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی باڵای سەربازیی یەمەنەوە بڵاویکردەوە “لەئێستادا سەدان سەربازی سوری لەسەر هەردوو دیوی سنووری هاوبەشی نێوان یەمەن و سعودیە جێگیر کراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە قۆناغی داهاتوودا هەزاران سەربازی تری سوریا رەوانەی ناوچەکە دەکرێن، بە مەبەستی بەشداریکردن و هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و شەڕی دژ بە حوسییەکان لە یەمەن”.
ب ح