سەرۆکی هەرێم: پێشمەرگە هێزی حزبی نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پێشمەرگە خاوەن مێژووییەکی پرشنگدارە و ئەمڕۆ ئەو مێژووە لەناو یەک دامەزراوەی نیشتمانی کۆدەکەنەوە و لە دژوارترین کاتەکاندا پێشمەرگە بەبێ جیاوازی لە سەنگەرەکاندا وەستان و قوربانیاندا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەم پرۆسەیە تەنها گۆڕانکاریی نییە لە پەیکەر و رێکخستندا یان گواستنەوەی یەکەکان لە پێکهاتەیەکەوە بۆ پێکهاتەیەکی تر نییە، بەڵکو هەنگاوێکی نیشتمانیی گەورەیە لە کاروانی بنیادنانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانی دوور لە دەستوەردانی حزبی بێت و ئەمڕۆش هەنگاوێکی گەورە بەرەو ئەو ئامانجە دەنێن، دەبێت ئەوە بۆ هەمووان روون بێت کە دامەزراوەی سەربازی نابێتە گۆڕەپانی ململانێی سیاسیی”.

ئەوەشی خستەڕوو ” یەکخستنەوەی پێشمەرگە، کۆتایی نییە، بەڵکوو سەرەتای قۆناغێکە کە رەنگە دژوارتریش بێت، ئەویش رەنگدانەوەیەتی لە هەموو جومگەکانی وەزارەتدا، بۆیە کوردستان پێویستی بەیەک هێز یەک یەک وەزارەت یەک فەرماندە هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان