راگرتنی هەناردەی مریشك كاری نەكردووەتە سەر دابەزینی نرخەكەی

مەودا میدیا-
هەرچەندە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڕیاردرا بە راگرتنی هەناردەكردنی مریشكی كێڵگەكانی ناوخۆی هەرێم بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، بەڵام ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكەی نەبووە.

رەمەزان رەئوف، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی مریشكفرۆشی بە مەودا میدیای راگەیاند” هەرچەندە بڕیارەكە دەبێتـە هۆی هەرزانبوونی نرخ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێستا مریشك لە بازاڕەكاندا كەمە، بۆیە تا ئێستا نرخ وەك خۆی ماوەتەوە و بە نزیكەیی تەنها 100 دینارێك دابەزیوە”.

وتیشی” هەركات بەرهەمی نوێی كێلگەكان بكەوێتە بازاڕەوە و مریشك زۆر ببێت، ئەوكاتە نرخەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و دادەبەزێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئێستا نرخی كیلۆیەك مریشك لە بازاڕەكاندا بە 2,400 دینار یان هەندێك كەمتر و زیاترە و بەپێی شوێن و جێگاكانیش نرخەكە دەگۆڕێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان