مه‌ودا میدیا-
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا عیراقییه‌كان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رووداوێكى هاتوچۆدا 22 حاجى بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، پێکدادانێك له نێوان تانکەرێک و پاسێكى حاجییان له‌سه‌ر رێگاى خێراى به‌تخا له پارێزگاى زیقار، کارەساتێکی گه‌وره‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه “ڕووداوه‌كه دڵتەزێنه، كاتێك پاسێك خه‌ریكى گواستنه‌وه‌ى حاجییان گه‌ڕاوه بووه، له‌گه‌ڵ تانكه‌رێك پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى حاجیی خه‌ڵكى به‌سره بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له كۆى 50 حاجیی زیاتر له 35 حاجیی گیانیانله‌ده‌ستداوه و برینداربوون، زۆرینه‌شیان كه 22 حاجیین گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وانى تریش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
ع