مه‌ودا میدیا-
کیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكور لە یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی کیم ئایل سۆنگدا، وتارێکی پێشکەش بە مامۆستایان و خوێندکارانی ئەم زانکۆیە کرد.
له كاتى وتاردان، هه‌مووان به وردى گوێیان له رێبه‌رى كۆریاى باكور گرتووه و ده‌بێت سه‌رنج له‌سه‌ر قسه‌كان و ده‌مووچاوى سه‌رۆك بده‌ن.
زانکۆی کیم ئایل سۆنگ بەرزترین و بەناوبانگترین دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لەو وڵاتە و لە 1ی تشرینی یەکەمی 1946 دامەزراوە.
زانکۆکە رۆڵی سەرەکیی هەبووە لە پێگەیاندنی سەرکردە باڵاکانی وڵاتەکە، لەوانە کیم جۆنگ ئیل و کیم جۆنگ ئون (باوک و کوڕ).
ع