مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسیی لە بەغداد ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی وڵات.
سەرۆک بافڵ دووپاتی لە زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسیی و نزیککردنەوەی دیدگای لایەنە سیاسییەکان بێت.
ع