مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوایین کاروانی سەربازیی ئەمەریکا لە بنکەی قەسرەک لە پارێزگای حەسەکە کشانەوە و بەمشێوەیە بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە سوریا کۆتایی هات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند “پڕۆسەی رادەستکردنی سەرجەم بنکە و دامەزراوە سەربازییەکان بە هێزە هاوبەشەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانیان، پێنتاگۆن پابەند دەبێت بە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دژ بە تیرۆر بە ئامانجی رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا لە ساڵی 2014 نزیکەی دوو هەزار سەربازی رەوانەی چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان سوریا کرد بەڵام دواتر هێزەکانی بۆ خوار هەزار سەرباز کەمکردەوەو ئەمڕۆش دوایین بنکەی سەربازیی خۆی لەو وڵاتە چۆڵکرد و بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە سوریا کۆتایی هات.
ب ح