مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى داخستنى مه‌رزه‌كان و هاورده‌نه‌كردنى سه‌وزه و میوه، نرخى چه‌ند سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ك به‌راورد به رابردوو دوو هێنده گرانبووه.
بڕیار سه‌عید، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له 750 دیناره‌وه بۆ 2000 دینار گرانبووه، واته زیاتر دوو هێنده‌ى رابردوو”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ مۆز له 1250 دیناره‌وه بۆ 2500 دینار تا 3000 هه‌زار دینار گرانبووه، ئه‌ویش زیاتر له دوو هێنده‌ى رابردوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گرانبوونى سه‌وزه و میوه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌یه هاورده‌كردنیان نه‌ماوه و ئه‌وه‌ى هه‌یه كه‌متره له خواستى رۆژانه‌ى هاوڵاتییان، ئه‌وه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌یان گرانبێت”.
دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، پێشبینیی ده‌كرێت سنووره‌كان بكرێنه‌وه و نرخه‌كان جارێكى تر هه‌رزان ببن.