مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باڵیۆزی عیراقی لە واشنتن بانگهێشتکرد نامەیەکی ناڕەزایەتییەکی تووندی ئاڕاستە کرد سەبارەت بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە عیراق.
کریستۆڤەر لاندۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە نزار خەیروڵڵا، باڵیۆزی عیراقی راگەیاندووە “واشنتۆن چاوەڕوانە بەغدا دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانەی نزیکن لە ئێران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هەندێک لایەن لەناو حکومەتی عیراقدا پاڵپشتی سیاسی، دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەو گرووپە چەکدارانە دابین دەکەن کە هێرش دەکەنەسەر باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەردەوامیی ئەم دۆخە و کۆنتڕۆڵنەکردنیگرووپە چەکدارەکان، زیانێکی گەورە و ستراتیژیی بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەگەیەنێت”.
ب ح