سبه‌ینێ هه‌ینى كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ینێ هه‌ینى، پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌رێمى كوردستان نزمده‌بنه‌وه‌ و كه‌شوهه‌وا به‌راورد به‌ رۆژه‌كانى تر فێنك ده‌بێت.

به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى كه‌شناسى سبه‌ینێ هه‌ینى، ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبه‌ینێ هه‌ینى:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان