مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى نه‌مانى خواست له‌سه‌رى و هاتنى وه‌رزى گه‌رما، نرخى نه‌وتى سپى ماڵان هه‌رزانبووه، نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، كڕیارمان نییه.
ئارمان حه‌مه‌سه‌عید، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى نه‌وتى سپى ماڵان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه له ئێستاشدا هیچ خواستێكى له‌سه‌ر نییه”.
باسى له‌وه‌شكرد “نه‌مانى خواست له‌سه‌رو هاتنى وه‌رزى گه‌رما، وایكردووه نه‌وتى سپى هه‌رزان بێت، له ئێستادا كڕیارى نه‌وتى سپى نییه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 150 هه‌زار دیناره، هه‌رچه‌نده نرخى نه‌وت له بۆرسه گرانه، به‌ڵام كه‌مى خواست وایكردووه نرخه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه بێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له وه‌رزى سه‌رما و زستان، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان بۆ 170 تا 180 هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع