مهودا میدیا-
دادگای تاوانەکانی دیمەشق ئهمڕۆ سێشەممە بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا و چەند کەسایەتییەکی رژێمی پێشووی دەرکرد، دوای ئەوەی بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتیی کە سەرچاوەی گرتووە لەو ململانێیەی کە لە ساڵی 2011هوه وڵاتەکەی گرتووەتەوه.
دادگاکە رایگەیاندووە، بەشار ئەسەد بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی و کوشتنی بە ئەنقەست تاوانبار کردووە و بە غیابی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە.
ئەمەش لە میانی دانیشتنی دادگای تاوانەکانی چوارەم لە دیمەشق بۆ گەیاندنی بڕیاری خۆی لە دۆسیەی عەتیف نەجیب ئامۆزای ئەسەد و تۆمەتبارانی هەڵهاتوو کە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدانی تاوان دژی گەلی سوریا.
دادگا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا تۆمەتباری هەڵاتوو بەشار ئەسەد بە تاوانی کوشتن و هاندانی کوشتن سزا بدات و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
لە حوکمەکاندا سزای لەسێدارەدان بۆ ماهر ئەسەدی براى بهشار ئهسهدیش لەخۆى گرتووه.
ع