تره‌مپ به‌شداریی لوتكه‌ى جى حه‌وت ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا مانگی داهاتوو بەشداری لە لوتکەی کۆمەڵەی حەوت (G7) دەکات کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای بوونی ناکۆکی لە نێوان واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لەسەر چەندین پرسی جیاواز، لەوانەش شەڕی ئێران و باجە گومرگییەکان.

بڕیارە لووتکەکە کە وڵاتانی کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لەخۆدەگرێت، لە 15 تا 17ی حوزەیران لە شاری گەشتیاریی “ئیڤیان” لە زنجیرە چیاکانی ئەڵپ بەڕێوەبچێت.

کۆشکی سپی لە مانگی کانوونی دووەمدا رایگەیاندبوو فەڕەنسا کاتی بەڕێوەچوونی لووتکەکەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خشتەی کارەکانی ترەمپدا بگونجێت، کە لە 14ی حوزەیراندا یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە.

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” بڵاویکردەوە “سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەیەوێت لە لووتکەکەدا تاوتوێی چەند بابەتێک بکات، لەوانەش ژیریی دەستکرد (AI)، بازرگانی و بەرەنگاربوونەوەی تاوان”.

پێشتر ترەمپ بە توندی رەخنەی لە هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی گرتبوو بەهۆی پێشکەشنەکردنی یارمەتی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، کە دوای داخرانی لەلایەن ئێرانەوە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان