پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 – 20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:”

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان