مهودا میدیا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز لە قۆناغی کۆتاییدایە.
لەلایەکی ترهوه وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان ئێران و عومان سەبارەت بە رێبازێکی نوێ گەیشتووە بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز یان داخستنی نییە”.
روونیشی کردەوە “ئامانجی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عومان بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ گەرووی هورمز”.
لاى خۆیهوه حەسەن قەشقاوی، وتەبێژی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی پهرلهمانى ئێران وتی “نێوهندگیران لە هەوڵی زیندووکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەكهدان کە لە مانگی حوزەیران لە نێوان واشنتۆن و تاران بە نێوەندگیریی پاکستان و قەتەر واژۆ کرابوو، زیندوو بکەنەوە”.
قەشقاوی لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیدا ڕوونیکردەوە نێوهندگیران سەرکردایەتیی هەوڵەکان دەکەن بۆ زیندووکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی 14 خاڵی، ئاڵوگۆڕی بەردەوامی بیروڕا و گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکان هەیە”.
ع