سوپای پاسداران ئاماری هێرشەكانی ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران نوێترین ئاماری هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئامانجە ئەمەریكی و ئیسرائیلییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت “تاوەكو ئێستا نزیكەی 700 مووشەكیان ئاراستەی ئەو ئامانجانە كردووە”.

عەلی محەممەد نائینی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی وڵاتەكەی رایگەیاند “ئەو مووشەكانەی تەقێندراون، تێكەڵەیەك بوون لەو مووشەكانەی بە سووتەمەنیی رەق و شل كار دەكەن، هەروەها لەسەر ئاستی مەودای دوور و مەودای مامناوەند بوون.”

سەبارەت بە بەكارهێنانی درۆن لە ئۆپەراسیۆنەكانیاندا، نائینی ئاماژەی بەوە كرد “سێ هەزار و 600 درۆنی جیاوازیان لە ئۆپەراسیۆنەكاندا بەكارهێناوە”.

وتیشی “ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە گەیشتووەتە نزیكەی پێنج هەزار كەس، بەڵام ئەوان بە زۆری ئاماری كوژراوان بڵاوناكەنەوە و تەنیا ئاماری برینداران بڵاودەكەنەوە، یان وەك مردن بە جەڵتەی مێشك رایدەگەیەنن، بەڵام ئێمە پێمانوایە لانیكەم سێیەكی ئەو پێنج هەزار كەسە، كوژراون.”

ئاماژەی بەوەش كرد “تاوەكو ئێستا 118 درۆنی جیاواز لە جۆرەكانی (هێرمس) و (هێرۆن) و جۆرەكانی دیكە خراونەتە خوارەوە.”

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان