مه‌ودا میدیا-
له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه شه‌ڕه ته‌قه روویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دروان “له ناحییه‌ى شۆڕشى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى پارێزگاى سلێمانى، به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وى و زار شه‌ڕ له‌نێوان دوو خێزان دروستبووه”.
وتیشى “به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سیانى تریش برینداربوون، هه‌ر چواریان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون”.
مه‌ودا میدیا په‌یوه‌ندیی كرد به نه‌خۆشخانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
ع