نرخی نەوت هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە

مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی كە دابەزینێكی گەورەی تۆماركردووە، بەڵام نرخی نەوت هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە و هەر بەرمیلێك نزیكەی 100 دۆلارە.

رۆژی هەینی پێش داخستنی بازاڕەكاننرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور بۆ 95 دۆلار و 20 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا دابەزی بۆ 96 دۆلار و 67 سەنت.

هەرچەندە ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا گەورەترین دابەزینە لە دوای ساڵی 2022ەوە، بەڵام هێشتا نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و تا ئێستاش روون نییە ئایا زیاتر دادەبەزێت یان نا، چونكە ئەوە پەیوەستە بە كردنەوە یان نەكردنەوەی گەرووی هورمز.

دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا و ئێران لە گفتوگۆدان بۆ راگرتنی جەنگ كردنەوە گەرووی هورمز و لە حاڵەتی رێكەوتنی نێوانیان و كردنەوەی گەرووی هورمز ئەوا نەوت بە تەواوی دادەبەزێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان