ترەمپ: گەرووی هورمز کراوەیە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد گەرووی هورمز ئێستا کراوەیە و بە تەواوی لە مین پاککراوەتەوە و رۆژانە ملیۆنان بەرمیل نەوتی پێدا دەگوازرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بژاردەی سەربازییان فەرامۆش نەکردووە و نایەوێت لەگەڵ ئێراندا قسە بکەن و هەوڵی سازدانی هیچ کۆبوونەوەیەکیش نادەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووەتەوە و تەنانەت ئێستا ناتوانێت مووچەی سەربازەکانیشی دابین بکات، هێزەکانی ئەمەریکا چاودێری هەموو جوڵەیەک لە گەرووی هورمز دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “کەنەدا خراپترین وڵاتە کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵدا دەکەن، بۆیە باجی گومرگی گەورە بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەسەپێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان