“هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ مووچه‌ ببڕێت بۆ شتى تر”

مه‌ودا میدیا-

رێبوار كەریم، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى ره‌وتى هه‌ڵوێست رایگه‌یاند “هەرێم دەیەوێت لە مووچە ببڕیت بۆ شتی تر و لە ئێستاوە فووی پیادەكەن و دەڵێن رەنگە 6 مووچە بفەوتێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد “با خەڵكی هەرێم ئاگاداربن لە بودجەی ئەمساڵ لە بڕگەی (تعویضات الموظفین) بڕی 10 ترلیۆن و 210 ملیار تەرخان كراوە بۆ مووچە و بەشی مووچەی 12 مانگی تەواو دەكات و كەس ناتوانێت دەستی بۆ بەرێت”.

وتیشى “ئەوەی دەست بۆ مووچە بەرێت لە هەرێم یان عیراق، كوردبێت یان عەرەب لە دادگاكانی عیراق خۆی دەبینێتەوە”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند “ره‌نگه‌ ساڵى داهاتوو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم شه‌ش مووچه‌ وه‌ربگرن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان