مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد ئەم شەپۆلە بارانەی کە چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لەمڕۆوە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بارانبارین لە هەندێک ناوچەدا زۆر لاواز دەبێت، لە ناوچەکانی تر باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت و کاریگەریی بارانەکان لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە و بەشێوەیەکی مامناوەند دەبارێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە هەندێک ناوچە خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بە نزمی دەمێننەوە و تاوەکو کۆتایی مانگیش بارانبارین بەبڕ و شێوەی جیاواز بەردەوام دەبێت”.
ب ح