هاوڵاتییان پارەی دوو جۆر کارەبا دەدەن

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد گرنگی پرۆژەی روووناكی ئەوەبوو كە هاوڵاتیی كارەبای بەردەوامی هەیە و یەک جۆر پارە دەدات، ئێستا كە هاوڵاتییان دوو جۆر پارەی كارەبا دەدەن و بەردەوام كارەبایان نییە پێویستە بەنرخی پرۆژەی رووناكی پارەیان لێوەرنەگیرێت.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەپێی ماددەی (4) لە بڕگەی چواری یاسای وەزارەتی كارەبا پێویستە هەر دەستكاریكردنی نرخێک لەگەڵ ئابووری هەرێم و هاوڵاتییانی بگونجێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم دۆخە ناهەموارە سەپێندراوەدا بە پشتبەست بەو یاسایە پێویستە نرخی کارەبا بەشێوەیەک بێت كە لەگەڵ بژێوی ژیانی خەڵك بگونجێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان