کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەم رێگایە کەوتنەکار

مەودا میدیا-

کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت توو پۆینت) لەنێوان هەردوو شاری کەلار و کفری لە سنووری گەرمیان کەوتنەکار و بۆ لەمەودوا سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

درێژیی رێگای نێوان کەلار-کفری 42 کیلۆمەترە و 16 کامێرای تێدا جێگیرکراوە بە دووری پێنج کیلۆمەتر بۆ هەر کامێرایەک، تێکڕای خێرایی رێپێدراو لە رێگاکە 100 کیلۆمەترە، لە هەندێک ناوچەش بۆ 80 و 60 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

سزای سەرپێچیی تیژڕەویی لە رێگای نێوان کەلار-کفری لە 70 هەزار دینارەوە بۆ 230 هەزار دینار دەستپێدەکات، بەپێی رێکارەکانی بەرێوەبەڕایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە قۆناغی داهاتوودا سیستمەکە لە رێگای نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان