مەودا میدیا-
ئەندامی ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرایکرد گەریلا چەک دانانێت، تاوەکو دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کرداری دەستپێنەکات.
موراد قەرەیلان، ئەندامی ناوەندی (هەپەگە) رایگەیاند ” ئەو هەنگاوانەش خۆیان دەبیننەوە لە ئازادی فیزیکی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەگەڵ بەیاساییکردنی پرسی کورد لە تورکیا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای 41 ساڵ شەڕ، خەباتی چەکداری ئامانجی خۆی بەدیهێنا و پرسی کوردی هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ، ئێستاش کاتی گۆڕینی شێوازی خەباتە بۆ سیاسەتی دیموکراسی”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن ببێت، لە بەرانبەریشدا کورد کۆتایی بە یاخیبوونی چەکداری بهێنێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی”.
ب ح