قەرزی کارەبای پێش رووناکی کرا بە قیست

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئاشکرایکرد قەرزی پێش ڕووناکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن و سنوورێکی مانگانە بۆ کارئاسانی هاوبەشان دادەندرێت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند “لە ٪30ی ئەو هاوبەشانەی رووناکی کە قەرزی پێش پڕۆژەکەیان لەسەر ماوە, قەرزەکەیان خراوەتە سەر قیستی درێژخایەن کە تاوەکو 24 مانگ دەبێت، یەکەم قیست دەخرێتە سەر پسوولەی داهاتووی هاوبەشان کە لەم مانگەدا دەردەچێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سنوورێک بۆ زۆرترین قیستی مانگانە دانراوە تاوەکو کارئاسانی بۆ بەشێک لە هاوبەشان بکەن، قیستی درێژخایەن بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش رووناکییان لەسەرە میکانیزمی دووەمی وەزارەتی کارەبایە بۆ کارئاسانکردنی باری هاوبەشانە بۆ ئەوەی قەرزی پێش رووناکییان لەسەر نەمێنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “سەروو (500 هەزار) هاوبەشی رووناکی قەرزی پێش رووناکییان لەسەر ماوە و خراونەتەسەر قیستی درێژخایەن و تیاییدا (90 هەزار) قەرزەکەیان لە (پێنج هەزار دینار) کەمترە و لە یەک مانگدا قەرزیان لەسەر نامێنێت دوای پارەدانی قیستی یەکەم، ئەو هاوبەشانەی خراونەتەسەر قیست، پسوولەی مانگانەییان هەردوو پسوولەی رووناکی و قیستی مانگانە لەخۆدەگرێت و هەردووکییان دەبێت پێکەوە لەماوەی (50 رۆژ)ی پارەدان لە رۆژی دەرچوونەوە بدرێن”.

خشتەی یەک: پوختەی هاوبەشانی ڕووناکی کە قەرزی پێش ڕووناکییان خراوەتەسەر قیست بەپێی پۆلی هاوبەش
ماڵان
ژمارەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە: 412,708
نیوەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان کەمترە لەم بڕانە بە دینار: 152,000
کشتوکاڵی
ژمارەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە: 14,768
نیوەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان کەمترە لەم بڕانە بە دینار: 197,000
بازرگانی بچووک (پێوەری 1 و 3 ڕەوگە)
ژمارەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە: 96,592
نیوەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان کەمترە لەم بڕانە بە دینار: 325,000
بازرگانی گەورە و پیشەسازی (پێوەری CT)
ژمارەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان لەسەر ماوە: 2,895
نیوەی هاوبەشان کە قەرزی پێش ڕووناکییان کەمترە لەم بڕانە بە دینار: 7,462,000
خشتەی دووەم پلانی قیستەکان دەخاتەڕوو بە لەبەرچاوگرتنی سنووری بەرزترین قیستی مانگانە بۆ کارئاسانی باری سەر هاوبەشانی ماڵان، کشتوکاڵی و بازرگانی بچووک. ئەگەر قیستەکە لەماوەی ڕاگەیەندراوی مانگەکان تەواو نەبوو بەهۆی سنووری بەرزترین قیستی مانگانە، ئەوا ماوەی قیستەکە درێژتر دەکرێت و دەچێتە مانگەکانی دوواتر.
خشتەی دوو: ڕێکارەکانی قیستی مانگانە بۆ قەرزی پێش ڕووناکی بەپێی پۆلی هاوبەش
ماڵان و کشتوکاڵی
ماوەی پلانی قیست بە مانگ: تاوەکو 24 مانگ
کەمترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: 20,000
بەرزترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: 100,00
بازرگانی بچووک (پێوەری 1 و 3 ڕەوگە)
ماوەی پلانی قیست بە مانگ: تاوەکو 12 مانگ
کەمترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: 20,000
بەرزترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: 200,000
بازرگانی گەورە و پیشەسازی
ماوەی پلانی قیست بە مانگ: تاوەکو 6 مانگ
کەمترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: 200,000
بەرزترین سنووری قیستی مانگانە بە دینار: نییە

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان