قەرقاش: پەلاماردانی باڵیۆزخانەکەمان نیشانەی نەبوونی یاسایە لە سوریا

مەودا میدیا-

راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات ئاشکرایکرد پەلاماردانی باڵیۆزخانە و ماڵی سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتەکەی لە دیمەشق نیشانەی نەبوونی یاسایە و ئیدانەی دەکەن.

ئەنوەر قەرقاش، راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند “رەفتاری کۆمەڵەیەکی بچووکی توندڕەو لە سوریا پێچەوانەی یاسایە لە کاتێکدا وڵاتەکەی میوانداریی رەوەندێکی گەورەی سوری دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە هەموو شێوەیەک ئەم جۆرە کارە تێکدەرانە رەتدەکەنەوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەکەن بارەگا و نێردە دیپلۆماسییەکان لە ولاتەکەیان بپارێزن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە حکومەتی کاتیی سوریا لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەم هێرشانە بکات و گەرەنتی ئەوە بکات کە لە داهاتوودا دووبارە نەبنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان