مه‌ودا میدیا-
دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى راوه ماسى، نرخى گۆشتى ماسى هه‌رزانبووه به‌راورد به وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى ماسى.
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گۆشتى ماسى هه‌رزانبووه، ئێستا یه‌ك كیلۆ له خوار 4000 هه‌زار دیناره‌وه‌یه بۆ ماسى گه‌وره”.
وتیشى “ماسى دوو كیلۆ بە 3750 دینارە، خوار دوو كیلۆ به سێ هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ، ئه‌و ههرزانبوونهش دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى راوه‌ماسى دێت له ماوه‌ى مانگى رابردوو”.
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به 80 هه‌زار تۆن ماسییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ، به‌ڵام به حه‌وزه‌كانى ناوخۆ و راوهماسیش كه‌متر له 50 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م ده‌هێنن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بڕه‌كه‌ى تر پشت به هاورده ده‌به‌ستێت له شاره‌كانى عیراقه‌وه.
ع