مهودا میدیا-
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “پێکەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەمانەوێت کۆتایی بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بهێنین”.
وتیشى “تا ئێستا هیچ بەربەستێک لەبەردەم پڕۆسەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و هیوادارین لە داهاتووشدا کێشە دروست نەبێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوەی دارایی ئامادەن و لەم چەند رۆژەدا رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق دەکرێن”.
باسى لهوهشكرد “هێشتا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە له بارهى داهاتى نانهوتى ههرێم، بەڵام بەدوای رێگەچارەی گونجاودا دەگەڕێین، بەو پێیەی حکومەتی فیدراڵ خۆیشی دەزانێت کە داهاتی ناوخۆ چ لە عیراق و چ لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە، بۆیە پێویستە بگەینە تێگەیشتنێک بە مەبەستی پاراستنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان تاوەکو نەکەوێتە بارودۆخێکی قورسەوە”.
ع