هەوڵ بۆ راگەیاندنی ئاگربەست دەدرێت

مەودا میدیا-

میدیا جیانییەکان بڵاویانکردەوە ئەمەریکا و ئێران بە نێوەندگیریی چەند وڵاتێک سەرقاڵی تاوتوێکردنی مەرجەکانی ئاگربەستێکی 45 رۆژەن، کە رەنگە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ماڵپەڕی ئەكسيۆس رایگەیاند “وڵاتانی نێوەندگیر کار لەسەر چوارچێوەیەکی دوو قۆناغی دەکەن کە بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 45 رۆژ، تێیدا دانوستانی چڕ بۆ گەیشتن بە کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەکرێت، قۆناغی دووەمیش تیشک دەخاتە سەر واژۆکردنی رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وڵاتانی نێوەندگیر بە ئەمەریکایان وتووە کە پرسە ئاڵۆزەکانی وەک کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز و چارەسەرکردنی کێشەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، تەنها لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتاییدا یەکلایی دەکرێنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم دانووستانانە لە رێگەی وڵاتانی پاکستان، میسر و تورکیاوە بەڕێوەدەچن، هەروەها نامەی راستەوخۆ لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمەریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵوگۆڕ کراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان