كەشناسی عیراق كاتی كۆتاییهاتنی گەرمای توندی راگەیاند

مەودا میدیا-
دەستەی كەشناسی عیراق ئەمڕۆ هەینی پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند و پێشبینی دەكات لە رۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما دابەزن.

لە راگەیەنراوێكدا دەستەی كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە” رۆژی شەممە بەگشتی ئاسمان روون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ دەبن”.

باسی لەوەش كردووە” زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ رۆژی شەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەمشێوەیە دەبێت: دهۆك 41 پلە، سلێمانی 42 پلە، هەولێر و ئەنبار 44 پلە، نەینەوا 45 پلە، كەركوك 46 پلە، سەلاح الدین و كەربەلا 47 پلە، بەغدا، دیالە، بابل، و نەجەف 48 پلە، دیوانیە و موسەننا و واست 49 پلەی سەدی و میسان و زیقار و بەسرە 50 پلەی سەدی.”

ئاماژەی بەوەش كردووە” پلەكانی گەرما لە رۆژی یەكشەممە هاوشێوەی پلەكانی گەرمای رۆژی شەممە دەبێت، بەڵام رۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی هەرێم كەمێك پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش هاوشێوەی یەكشەممە دەبن”.

كەشناسی عیراق دەشڵێت” رۆژی سێشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و گەرمای توند كۆتایی دێت و دەگۆڕێت بە گەرمایەكی ئاسایی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان