مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد مووچەی مانگی ئەیلولی 2026ی مامۆستایانی گرێبەست لەم هەفتەیدا دابەش دەکرێت.
عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند “رۆژی دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 کەسە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 24 ملیار دینارە زیاترە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت”.
ب ح