پنتاگۆن نامه‌یه‌كى گوماناوى بۆ عیراق نارد

مه‌ودا میدیا-

به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانیان، پنتاگۆن نامه‌یه‌كى گوماناوى ئاراسته‌ى عیراق كرد.

وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا “پنتاگۆن” بەفەرمیی جەختی کردەوە کە کۆتاییان بە ئەرکە سەربازییەکەیان لە عیراق هێناوە و وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئەمه‌ریکا و هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە فەرمیی کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵاین لە عیراق هێنا، كشانەوەی رێکخراوی هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، نیشانەی کۆتاییهاتنی تەواوەتیی ئەرکە سەربازییەکەیە”.

ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو “سەرەڕای کشانەوەکە، ئەمه‌ریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی راهێنان و پشتیوانیی هەواڵگریی بە هاوبەشە عیراقییەکانی”.

له‌ كۆتایشدا هاتووه‌ “چاوەڕوان دەکرێت لەمەودوا هێزە ئەمنییەکانی عیراق خۆیان سەرکردایەتیی هەوڵەکان بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و لەناوبردنی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان