تا رۆژى سێشه‌ممه‌ به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وت ده‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا داهاتى ناوخۆى كۆكردووه‌ته‌وه‌ و تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌غدا داهاتى ناوخۆى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه‌”.

وتیشى “تا رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات كه‌ بڕه‌كه‌ى 850 ملیار دیناره‌ و 120 ملیاره‌كه‌ له‌ لاى خۆیه‌وه‌ ده‌بڕێت”.

ئه‌م مانگه‌ به‌هۆى دروستبوونى كه‌مى پاره‌ى كاش له‌ عیراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش دواكه‌وت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان