مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی و کاروباری ئایینی هەرێم ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار دیناری بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دابین کردووە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایگەیاند “ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەچنە ناو خاکی سعودیەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی سزای یاسایی تووند دەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمساڵ پێنج ههزار و 120 کەس بەشێوەی فەرمی گەشت دەکەن، شوێنی مانەوەی زۆر نزیک لە حەرەمی مهككه بۆ دابینکراوە تاوەکو ئەرکەکانیان بە ئاسانی ئەنجام بدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “تەواوی خزمەتگوزارییە پێویستەکان ئامادەن و حکومەت چاودێریی وردەکارییەکانی پرۆسەکە دەکات، نۆڕینگەی تایبەت و تیمی پزیشکی بە شێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت حاجییاندایە بۆ هەر بارودۆخێکی کتوپڕ”.
ب ح